وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێک ڕادەگەیەنێت
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی قوتابیانی 12 ی ئامادەیی دەردەکات .
یەک لەو بڕیارانە ، پێدانی 10 نمرەیە بە قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوەکان .
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا هاتووە ، ئەو قوتابیانهى بە تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم داخڵ نەكراون ، تاقیكردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجام دەدەنەوە، وەرزی یەكەم و دووەم كۆناكرێتەوە و تەنها نمرەی وەرزی دووەمیان بۆ هەژمار دەكرێت بۆ داخڵبوون.