جێگری بەرێوەبەری گشتی لە سلێمانی: ڕێژەی توشبوانی كۆرۆنا لە سلێمانی زیاترە لەوەی دەزانرێت

دكتۆر ھێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند دۆخی سلێمانی ئاڵۆزەو توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕاستیدا زۆر زیاترە لەوەی ڕادەگەیەنرێت”.

دكتۆر ھێرش سەلیم ئاماژەی بەوەدا ئێستا پشكنین تەنھا بۆ كەسانێك دەكرێت كە توشی كۆرۆنا ھاتون نەك وەك پێشتر كە تیمەكان خۆیان بە دوای ڤایرۆسەكە دەگەڕان”.

ئەو بەرپرسە داوای خۆپارێزی لە دانیشتوانی شاری سلێمانی دەكات و تكا دەكات بۆ پێویستی گرنگ نەبێ نەچنە دەرەوە”.

Back to top button