بزانە شێخ جەعفەر چی بە لاھور دەلێت لەسەر داخستنی پەیجەکانی فیسبووک

ئەندامێکی ئەنجوومەنی بالای یەکێتی و جێگری سەرۆکی ھەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە” داخستنی سەدان پەیج لە لایەن کۆمپانیای (فەیسبووک) بەڵگەی ئەوەیە کە ئەوەی لە پەیجەکانەوە بڵاوکرانەوە، ”درۆ و دەلەسە بوون“.

پێشتر کۆمپانیای (فەیسبووک) بە فەرمی داخستنی ٢٣٤ پەیج، ٧١ ئەکاونت، پێنج گرووپ و ٣١ ئەکاونتی ئینستاگرامی راگەیاند کە لە لایەن دەزگای زانیاریی یەکێتییەوە دروست کراون و سەرجەمیان ٤ لیۆن و نیو فۆڵۆوەر و فانیان هەبووە، لە سەرجەم پەیجەکاندا ٢٧٠ هەزار دۆلار خەرج کراوە. کۆمپانیاکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو پەیجانە هەواڵی ناڕاست و درۆیان بڵاو کردووەتەوە و سووکایەتییان بە نەیارانیان کردووە.

ھەروەھا شێخ جەعفەر دەشلێت”مادام ناوی ده‌زگای زانیاری هاتووه‌، هه‌ر قسه‌یه‌ك بكه‌م واتە له‌سه‌ر یەکێتی دهی‌كه‌م، بۆیه‌ كۆمێنتم نییه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك كردیان، درۆ و ده‌سه‌له‌بوو“.

ھەروەھا دەشلێت”هیچ كات پێم راست نییه‌ گرفته‌كان بچێته‌ فه‌یسبووك و ئه‌و گرفتانه‌ سیاسین، ده‌بێت به‌دانیشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن”.

 

Back to top button