یەکەم منداڵ لە دایکێکی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانە لەدایک بوو

میدیا عێراقیەکان ئاشکرایان کردووە کە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدا ئافرەتێکی ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەی چارەسەری کۆرۆنا منداڵەکەی لەدایک بوو”.

میدیاکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن ئەو ئافرەتە تەمەنی ٤٠ ساڵە و تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە قۆناغی دوایی دوگیانی دابووە منداڵەکەی لەدایک بووە و تەندروستی ھەردووکیشیان باشە.

ئەمەش یەکەم حالەتە لەعێراق و کوردستان کەئافرەتێکی دووگیانی توشبوی کۆڕۆنا منالێکی بێ کێشەی ببێ”.

Back to top button