بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنمایەكان 151 شوێن لە هەولێر داخران

راگەیاندراوێك لە ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بڵاو كراوەتەوە و ئاشكرا دەكات كە بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنمایەكانی وەزارەتی تەندورستی 151 شوێنی داخراوە لە هەولیر”.

هەروەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، داواکارین لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.

دەقی راگەیاندراوەكە…

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
 
ئەمرۆ یەک شەممە 2020.6.7 لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنووری پارێزگای هەولێر (151) شوێن داخران.
 
داواکارین لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.
 
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.7
Back to top button