كچە كوردێكی تەمەن 16ساڵی لەلایان هێزەکانی سەر بە کۆماری تورکیا ڕفێندراوە و بەكوژراوی دۆزرایەوە
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) ئاشكرا دەكات كەكچە كوردی تەمەن 16 ساڵ لەلایان هێزەكانی سەر بەكۆماری توركیا رفێنراوە و لە لایان خەڵكی گوندی دەروێش لەنسوری شاری ئەعزاز دۆزرایەوە”.
ئەوەشی ئاشكرا بوو كە مەلەك لە رۆژی 23ی ئەم مانگە لەلایان هێزەكانی سەر بە سوپای توركیا كچەكە رفێنراوە بەناوی (مەلەک نەبی خەلیل جومعە) بە كوژراوی لەلایان خەڵڵاكی گوندەی دەروێش دۆزرایەتەوە،
سەرچاوەكانی تریش باس لەوە دەكەن كە مەلەك لە لایان كەرتی باكوری هێزێكی بەناو سوپای نوخبە لە كاتژمێر پێنجی بەرە بەیانی و لە رۆژی پێش جەژنی رەمەزان لە گوندی دەروێش لە سنوری ناحیەی شەرانی سەر بە عەفرین رفێنراوە”.
شایانی باسە لەو بارەیەوە تاوەكو ئێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەلایان هێزەكانی سەر بە توركیا نەدراوە”.