حكومەتی هەرێم ئەنجامی چاكسازییەكانی رادەگەیەنێت
خواكوڕك
دوای دەستپێكردنی چاكسازی لە چەندین سێكتەری جیاوازی حكومەت كە چەندین مانگە دەستیپێكردووە, بڕیارە مانگی داھاتوو راپۆرتی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی رابگەیەنرێت.
فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:” مانگی شوباتی داھاتوو راپۆرتێك بڵاو دەكرێتەوەو كارەكانی حكومەت و دەستەی دەستپاكی و دامەزراوەكانی تری تێدایە بۆ چاكسازی و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی تێدا خراوەتەروو, كە راپۆتەكە بەرهەمی چەندین مانگ لە كاركردنو بەدواداچوونەكانی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵیە.
فەرسەت سۆفی گوتیش:” وا بڕیارە 16یی ئەم مانگە لە ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەیەك ساز دەكرێت، بڕیاریشە لەو كۆبونەوەیەدا پلان و نەخشەی نوێ دابڕێژرێت, وە وا بڕیارە ھەماھەنگی لە نێوان ھەموو دامەزراوەكان پێك بھێنرێت، بۆ ئەوەی ھەنگاوەكانی چاكسازی و رووبەڕوبونەوەی گەندەڵی خێراتر و باشتربن.