سوودە تەندروستییەكانی توو

توو یەكێكە لە میوەكانی وەرزی بەهار و سەرەتای هاوین كە پزیشكە پسپۆڕەكان كۆكن لە سەر سوودەكانی بۆ تەندروستی مرۆڤ و هەروەها بەپێ جۆری رەنگی توو ( رەش ، سور، سپی) سودی زیاتری هەیە، لەبەر ئەم هۆكارانەیە پێویستە گرنگی بەخواردنی توو بدرێت، لەوانەش :

1. پاراستنی تەندروستی دڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشی دڵ وەك جەڵتەی دڵ و نەخۆشی تەسك بوونەوەی خوێنبەرەكان ۰

2. یارمەتی دابەزینی كولیستڕۆڵی خراپ دەدات لە خوێن دا ۰

3.ڕێگری كردن لە نەخۆشی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانیەوە، چونكە دەوڵەمەندە بە چەندین ماددە دژە ئۆكسانەكان و كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات ۰

4.یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات ۰

5. چارەسەركردنی كەمی ماددەی ئاسن و كەم خوێنی و ڕێگرتن لێی بە تایبەت تووی ڕەش۰

6.پاراستنی تەندروستی چاو و بەهێز كردنی بینین و خۆپاراستن لە شەوكوێری ۰

Back to top button