نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشەممە 8ی حوزه‌یرانی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا و به‌رزبوونه‌وه‌.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 43 دۆلار و 16 سەنته‌.

هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 40 دۆلار و 17 سەنت دەفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە رێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.

Back to top button