لیونێل مێسی ده‌بێته‌ ئازادترین یاریزان له‌ جیهان!

رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی و نزیك له‌ بارسێلۆنا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كارگێری بارسێلۆنا ده‌ستی به‌ ئاماده‌كاریه‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی كردووه‌ و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ماریا بارتۆمیۆ، خۆی له‌گه‌ڵ مێسی گفتوگۆ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئیسپانیا بێت، بارسێلۆنا په‌رێكی سپی له‌به‌رده‌می مێسی داده‌نێت و به‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی رازی ده‌بێت، به‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ی خۆی خاوه‌نی به‌رزترین مووچه‌یه‌، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یاریزان كه‌ چی بیه‌وێت بیكات و خۆی كات و ساتی رۆیشتنی له‌ بارسا دیاریی بكات.

Back to top button