گەرمیان: 12 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، 12 كەسی دیكە لە دەڤەری گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە

چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز

سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین

سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد

وەزارەتی تەندروستی ٨ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button