حكومهتی ههرێم: دەست بە کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکان دەکات
بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت ، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی پلە باڵاکان و ئەوانەی نایاسایین تا لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی پلە باڵاکان مووچەیان کەمبکرێتەوە و ئەوانەی نایاساییش مووچەیان ببڕدرێت، سەرەتای مانگی داھاتوو ئەوکارە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگهیاندووه، ھەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆمان ئاگادارکردۆتەوە کە لیستی ناوی مووچە خۆرانی پلە باڵا ئامادە بکەن، کە تەنیا پەرلەمانتار نزیکەی ٤٠٠پەرلەمانتار مووچەیان لە٥٠%کەم دەکرێتەوە و کەمتریش دەبێت، کە شەش ملیۆن دەبێتە سێ ملیۆن و ئەوانەی دیکەش کە پلە باڵان، ئەوانیش مووچەیان کەم دەکرێتەوە و تا بەڕێوەبەری گشتیش دەگرێتەوە.
حازم ئیسماعیل راشیدهگهێنێت، جگە لەوەش داوامان کردووە لیستی ناوی نایاسایی ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی ئەوانیش لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و یاسای چاکسازی ببڕدرێت ، بۆیە جارێ دیار نییە چەند کەس بندیوار بەنایاسایی مووچە وەردەگرن، چونکە ھێشتا لیستی ناوەکان نەھاتوون.
ئاماژه بهوهش دهكات دوا مۆڵەت بۆ ئەوەی بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن ٧/٧ی ئەمساڵە و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.