به‌وێنه‌ : لەئەنجامی بۆردومانی تورکیا سەرکردەیەکی باڵای په‌كه‌كه‌ كوژرا

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا كوژراوه‌.

ئاژانسی فورات نیوز نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاندووە، قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە 27ی ئایاری ئەمساڵ بۆسەر دەڤەری برادۆست كوژراوه.

لەم دواییانەدا تورکیا چەندان جار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پەکەکە و بنکە و بارەگاکانیان کە یەکێک لەو هێرشانە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە چیای ئاسۆس و گوندی (سەفرە) لە سنووری شارۆچکەی شارباژێڕ لە باکووری سلێمانی ئەنجام درا. هەمان ڕۆژ لە چەند ناوچەیەکی دیکەش بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بۆردومان کرا.

Back to top button