مام جەلال چەند نهێنیەك لەسەر پەكەكە ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە گرتە ڤیدیۆیەك تاڵەبانی پهكهكه به پیلانداڕێژهر دادهنێ تا توركیا هێرش بكاته سهر خاكی باشووری كوردستان و هاوكات ئاماژه بهوهش دهكات كه پهكهكه پێوهندی لهگهڵ سهدام حوسێن ههبووه و هاوكاری لهلایهن حكوومهتی سهدام حوسێنهوه پێ دراوه.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆی دا كە دیمانەیەكی تاڵەبانیە لەگەڵ میدیایەكی بیانی، مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی دەلێت پهكهكه زۆر جار دەیەوێت لە رێگەی رۆژنامەنووسانی عێراق و تورکیا هەندێک مەبەستی خۆی بەدی بێنێت بۆ نموونە بە رۆژنامەنووسانی تورکیا دەڵێت ئەوەتا بنکە و بارەگاکانی من لە کوردستانی عێراقە و دەیەوێت بەم کارەی حکوومەتی تورکیا هان بدات هێرش بکاتە سەر خاکی باشووری کوردستان و بیانووی بۆ دروست دەکات و لەهەمان کاتدا پێوەنییەکانی نێوان کوردستانی عێراق و تورکیاش تێکبدات.
هەر لەگرتە ڤیدیۆكەدا دەلێت، ئێمە هیچ جۆرە پاڵپشتییەکمان لە حکوومەتی تورکیا وەرنەگرتووە و بە هیچ شێوەیەک لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی ناکرێین. ئێمە لە لایەن خەڵکی خۆمان لە کورستان پاڵپشتی دەکرێین و توانامان هەیە رووبەڕووی رژێمی بەعس ببینەوە،هەورەها دەلێت ئێمە کۆمەڵێک بەڵگەمان هەیە کە دەیسەلمێنن پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر لە سێ ساڵە پێوەندییان لە گەڵ حکوومەتی عێراقدا هەیە و لە لایەن سەدام حوسێنەوە پاڵپشتی دەکرێن و هەماهەنگی بەهێزیشیان لە نێوانیاندا هەیە له دژی كوردستانی عێراق.