سلێمانی : تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، دوای تێکچوونی دۆخی تەندروستیی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به‌ ده‌زگا میدیاییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، توشبووەکە پیاوێکی تەمەن 68 ساڵە و ماوەی سێ رۆژە لە نەخۆشخانە بووە و نەخۆشی رەبۆی هەبووە، بەمەش لە ماوەی 48 کاتژمیری رابردوودا لە سلێمانی حەوت کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هەزار و ٣١٢ کەس لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و لەو ژمارەیە؛ ٤٥٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٨٢٨ کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و ٢٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button