بنکەیەکی تەندروستی کۆیە ئاگری گرت
لە راگەیاندروێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی سنووری قەزای کۆیە ئاشکرای دەکات ، بنکەی تەندروستی هەرمۆتە لە کۆیە ئاگری تێبەر بووەو زیانێکی زۆری مادی پێگەیشتتووە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە دوای ئاگادار کردنەوە بنکەكانی شارستانی هەرمۆتە و زانکۆ و کۆیە زوو گەیشتونەتە شوێنی ئاکرکەوتنەوەکەو رێگریان لە پەرە ئەستاندنی ئاگرەکە کردووە .
ئەم رووداوە زیانی گیانی بە دواوە نەبووەو ، بەرپرسانی ئەم بوارە خەریکی لێکۆلێنەوەی چۆنیەتی ئاگر کەوتنەوەکەن