لە خورماتوو گوندێک کەرەنتین کرا

 

د. ئەحمەد عەلی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان باس لە دۆخی ئێستای خورماتوو دەکات لە بارەی کۆرۆناوە .

 

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو لەو لێدوانەدا ئاشکرای دەکات لە گوندی ( کۆکس ) سەر بە خورماتوو ، ٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە ، بۆیەش بڕیاری کەرەنتین کرانی ئەو گوندە دراوە .

 

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات هەموو تووشبووەکان لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو لە ژێر چاودێری دان و شوێنی تایبەتیان بۆ دیاری کراوە .

Back to top button