لە سلێمانی چەند ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكردوو چەند بوتلێكی ئۆكسجین دیار نامێنێت

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە لە سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوو چەند ئامێرێكی دەستكردی هەناسەدان و چەند بوتلێكی ئۆكسجین لە شاری سلێمانی دیار نامێنێت، تاوەكو ئێستا لەو بارەیەوە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش هیچ روونكردنەوەیەكی لەو بارەیەوە نەداوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە چەند نەخۆشخانەیەك چەند بوتلێكی ئۆكسجین و چەند ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد نەماوە، لێژنەیەك بۆ ئەو بابەتە پێكهاتووە، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت، لێژنەكە توانا بەدوا داچوونی نیە، تەنها وەك ناو ئەو لێژنەیە پێكهاتووە”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات، ئەو هەواڵە لەبەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی قسەی لەبارەوە كراوە، بەڵام بەفەرمانێكی سەرەوە ئەو بابەتە راگیراوە، بەهۆری ئەوە كە گوایە بڵاو ببێتەوە دەبێتە هەڵا لەسەر ئیدارەی سلێمانی، بەڵام لە حەقیقەتدا بەهۆی ئەوەیە كەسانێك ئەو ئامێرانەیان بردووە كە لە ئاستی پلەی بەرزی ناو سلێمانی دان”.

شایانی باسە لە ئێستادا لەسەر ئاستی جیهانی ئامێری هەناسەدانی دەستكرد رێژەیەكی زۆر كەمە، پێویستیەكی جیهانیە بۆ نەخۆشخانەكان و نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە لە ئاستی دونیا بەدەگمەن بەدەست دەكەوێت، لە ئێستادا هەرێمی كوردستانیش بەدەست كەمی ئەو ئامێرە دەستكردانە لەمەترسیدایە، بۆیە گومان دەكرێت ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لە سلێمانی لەلایان بەپرسانی سیاسی ئیدارەی سلێمانی بردرابێت بۆ ماڵەكانیان”.

Back to top button