وەزارەتی تەندروستی عێراق : یەک هەزار و ١١٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرئەنجامی نوێی پشکنینەکان بۆ گومانلێکراوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا .

 

بە پێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 8 هه‌زار و 927 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 1115 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كراوەتەوە .

 

هاوکات ئاشکرای دەکات لە موەی ٢٤ کاتژمێردا  ، ٢٤ کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوەو ٣٨٦ کەسیش چاک بوونەتەوە

Back to top button