رزگارعەلی: مەترسیەكانی سەر هەرێم وادەخوازێت پارتیویەكێتی تەبابن
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەریەكە لە مەكتەبی سیاسی (پارتیو یەكێتی) ئەمڕۆ كۆبوونەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەق بەستووەی كوردستان, ئاماژەكان ئەوەمان پێدەلێن كە چارەسەركردنی دۆخەكە ئاستێكی زۆری بڕیوە, ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:” یەكێتی و پارتی خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر چارەسەركردنی كێشەكانی قەیرانی دارایی و سیاسی.
رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە رادیۆیەكی نزیك لە حزبەكەی راگەیاند:” كۆبونەوەی رۆژی چوارشەممە 11-1ی نێوان یەكێتی و پارتی هەستكردن بوە بە بەرپرسیارێتی مێژویی دوو حزبی سەرەكی كە رۆڵیان هەبوە لە دروستكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا, لە كاتێكدا مەترسییەكان لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامن.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتیشی:” یەكێتی و پارتی لەبەر هەستكردن بە بەرپرسیارێتی مێژویی بە پێویستیان زانیوە تەبابن و یەكڕیزی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان جێگیر بكەن بۆئەوەی هەر جۆرە مەترسییەك هاتە پێشەوە بەهەموو لایەك روبەڕوی ببنەوە.
بە بەشێ:ی دیكەی قسەكانیدا رزگار عەلی گوتی:” هەردوولا خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین تا ئەو كێشەو قەیرانانەی لەهەرێم هەن چارەسەریان بكەین.