بەبێ پشكنین لە پازگەكانی رێگا بەكەس نادرێت بێتە ناو شاری هەولێر
لەچەند رۆژی رابردوو لەگەڵ تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی ” بەبێ كەرەنتینە 11 هەزار كەس لە سلێمانی ئیزندرا بۆ ماڵەوە ئەمە بوە هۆكاری تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا” لە هەرێمی كوردستان پازگەی شارەكان رۆژانە تووندتر دەكرێت.
بەرێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر لەبارەی تیمەكان و پشكنین لە سنوری شاری هەولێر لەو بارەیەوە دەلێت”ڕۆژانە لەڕێگەی تیمەكانمان پشكنین بۆ ئەو هاووڵاتییانە دەكەین كە لەڕێگەی هەردوو بازگەی شێراوە و دێگەڵە دێنە نێو شاری هەولێرەوە، د.ئەجمەد پاڵانی هەروەها دەشلێت”ئێمە ڕۆژانە تیمەكانمان لە بەڕێوبەرایەتی تەندورستی دەشتی هەولێر ڕۆژانە لە هەردوو بازگەی شێراوە و بازگەی دێگەڵە پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە لەڕێگەی هەردوو بازگەكە دێنە نێو شاری هەولێر”.
هەروەها دەشلێت”ڕۆژانە بەپێی وەرگرتنی مۆڵەتیان لەلایەن وەزارتی ناوەخۆوە، رێگەیان پێ دەدرێت داخلی نێو شاری هەولێر بن و ئێمەش پشكنینان بۆ دەكەین و سامپڵیان لێ وەردەگیرێت و ڕەوانەی پشكنین دەكرێت و دواتر لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی تەندورستیی هەولێرەوە ئەنجامەكان ڕادەگەیەندرێت و هیچ كەسێك بەبێ ئەنجامدانی پشكنین بەڕێ ناكرێت”.
ئەوە لەكاتێدایە بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە پێشتر بەرپرسێكی یەكێتی لەشاری سلێمانی گەرایەوە بۆ هەولێر بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێلەكانی چەند كەسێك بەبێ پشكنین و بێ رێنمایەكانی تەندروستی داخلی هەولێر كردبوو، لەمەو بەدوا دەبێت هەموو كەسێك پابەندی رێنمایەكان بێ بۆ سەڵامەتی گیانی هاوڵاتیانی شاری هەولێر”.