11 هەزار كەس لە ئێران داخلی سلێمانی كراوە بەبێ رێنمایی وەزارەتی تەندروستی و كەرنتینە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتوە لەماوەی رابردوو 11 هەزار كەس لە سنورەكانی باشماغ و پەروێزخان داخلی ناو هەرێمی كوردستان كراوە بەبێ رێنمایەكانی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ، بریارەكەش لەلایان دەسەڵاتی سیاسی ( یەكێتی) دراو كە كەرەنتینە نەكرێن”.
سەرچاوەیەك لە دەروازەی باشماغ رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوو بە بریاری یەكێتی ( تیمی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا) لە سنوری باشماغ و پەروێزخان دەركراوە بە بریاری یەكێتی، هەروەها راشی گەیاندووە تیمەكە لە ماوەی رابردوو تا چەند رۆژێك پێش بڵاو كردەوەی ئاماری تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئینجا تیمەكە هێنراوەتەوە سنوری باشماغ”.
هەروەها سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات لە سنوری باشماغ و پەروێز خان، زیاتر لە 11 هەزار كەس بەبێ رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەت و وەزارەتی ناوەخۆ و ژوورەكانی ئۆپراسیۆنی شارەكان لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داخلی ناو سنوری ئیدارەی سلێمانی كراوە، ئەمەش بووە هۆكاری ئەم دۆخەی كە بەسەر سلێمانی كوردستاندا هاتووە”.