کەسێکی دیکە بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات کەسێکی دیکە لە سلێمانی بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا .
تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٤٤ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
٨ حوزەیران ٢٠٢٠