لە سلێمانی 51 حاڵەتی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە كە 51 حاڵەتی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە”.

دەقی راگەیاندراوەكە…

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پەنجا و یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و دوو پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و چوار منداڵ،حەڤدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پیشوون و سی و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

سێ تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چل و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
٨ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button