نه‌رمین كاوانی باس له‌ دۆخی ته‌ندروستی خۆی ده‌كات

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا باس له‌ دۆخی ته‌ندروستی ده‌كات دوای توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئه‌م خانمه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد به‌كار ناهێنێت له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌ نێردراوه‌ته‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی و له‌ ماڵه‌وه‌ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.

نه‌رمین كاوانی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له‌ ماڵه‌كانی خۆیان خۆیان بپارێزن و باس له‌وه‌ ده‌كات گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌یی‌ ته‌نانه‌ت ده‌مامكیش ناتوانێت ڤایرۆسه‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و خۆپارێزی تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌.

Back to top button