هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق كه‌وته‌ خواره‌وه‌

فڕۆکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە سەربازگەی تاجی لە باکووری بەغدا تێکشکا و بەهۆیەوە چوار سەربازی ئەمەریکی برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ له‌ جۆری C-130 بووه‌ و له‌سه‌ر شوێنی فڕین له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لای داوه‌ و به‌شێكی تێکشکا ‌ و زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایش دووپاتی له‌و زانیارییانه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی داوه‌، فڕۆكه‌كه‌ ته‌نیا له‌ ڕێره‌وی خۆی لایداوه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ له‌ ئاسمان بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و به‌ ته‌واوی ورد و خاش ببێت.

كه‌وتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ و ده‌رچوونی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی له‌ كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و مووشه‌كێك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرا و دووباره‌ دیارده‌ی مووشه‌ك ئاراسته‌كردن به‌ شوێنه‌ ستراتیجی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه‌.

Back to top button