ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، لە پەرلەمانی كوردستاندا كۆ دەبنەوە و ئومێد خۆشناویش رای دەگەیەنێت، بڕیار لە رۆژی دانیشتنی پەرلەمان دەدرێت.
مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمانی كوردسیتان بە دهزگا میدیاییهكانی راگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، درێژكراوەی كۆبوونەوەكانی پێشووە، هەروەها بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێی یاسادانان بەرچاوڕوونی هەبێت بۆ وەزری نوێی كاركردن.
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان روونی كردەوە، بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەتە بەو پڕۆژە یاسایانەی حكوومەت ناردوونی، لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی لەلایەن فراكسیۆنەكانەوە پێشكەش كراون.