له‌ چه‌مچه‌ماڵ 10 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەمڕۆ تووشبوونی 10 کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا لە سنووری قەزاکەی راگەیاند.

دەقی راگەیەنراوەکە:

لەبەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، دە تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 تۆمارکرا ، کە پێنج تووشبوویان پیاون تەمەنیان (٦٤ و ٤٧ و ٣٤ و ٣١ و ٢٠)ساڵە و دوو ئافرەت تەمەن (٣٢ و ٢٤) ساڵە و کچێکی گەنج تەمەن (٢٢) ساڵە و دوومنداڵی تەمەن (٨ و ٤) ساڵە وسەرجەمیان دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵن و حەوت تووشبوویان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشووترن و دوو کەسیان نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان تێدایە، لە ئێستادا لە مەڵبەندی ئاسودەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ تایبەت بەکۆرۆنا لە ژێر چاودێریدان.

دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا

بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ

سێ شەممە 9/6/2020

Back to top button