وەزیری تەندروستی : ئێستاش درەنگ نەبووە  بۆ رێگری کردن

 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی کوردستان هاوکات لە گەڵ ئەوەی گوتی ئیستا درەنگ نەبووە بۆ رێگری کردن لە تەشەنە کردنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاشکرای کرد ٣٣ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون .

 

 

لە درێژەدا ئاماری گشتی تووشبووانی بە کۆرۆنا لە کوردستان ڕاگەیاند و گوتی تا ئێستا ١ هەزار و ٤٦٧ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ٧٥٪ ئەو ڕێژە بەرکەوتووانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنان لە هەرێمی کوردستان دا .

 

 

د. سامان بەرزنجی سەبارەت بە ژمارەی مردوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گوتی، بەداخەوە ئێستا رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 2%ـە و رێژەکەش پێشتر کەمتر بوو لە 1%.

 

لە کۆتاییدا گوتی : رێژەی داخلبوونی تووشبووان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاترە لە رێژەی چاکبوونەوە و ئەمانەش نیشانەی مەترسین  بەڵام ” ئێستاش  درەنگ نەبووە بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەین و تاکپارێزیش مەرجی سەرەکی کۆنتڕۆڵی ئەم دۆخەیە .

Back to top button