شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

شاندەکە بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا  پێک هاتبوو .

 

لەم  دیدارەکەدا کە بە ئامادەیی  ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر  بەڕێوە چوو  ، هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش تاوتوێ کرا.

 

مەسرور بارزانی سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە دان بە سەر پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەت لە هەردوو بواری بەڕێوەبردن و داراییدا  ،  بەتایبەتیش هەنگاوە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی خستەڕووپێداگری کردەوە

.

هاوکات  سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کێشەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە سەر بنەمای دەستوور بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێن.

 

جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەيمانان لە عێراق و سوریا جەختی لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە لە لایەن هاوپەیمانان کردەوە بەتایبەتی لە بواری ڕاهێنانی سەربازیدا.

Back to top button