د. رۆژ نووری شاوەیس: لەگەڵ یەكێتی لەیەك گەیشتین و دەیان خاڵی گرنگمان تاوتوێ كردووە
خواكوڕك
پاش كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت:” كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەردەوام دەبن و هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە ئەو بەرنامەیەی دەستی پێكراوە بگاتە ئامانج”.
لە میانەی بەشداریكردنی لە مەراسیمی كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان، بۆ ڕۆژنامەنووسان لەبارەی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، د. ڕۆژ نووری شاوەیش، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند :” ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی تێر و تەسەل لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەنجامدرا و بە تەواوی لەگەڵ یەكێتی لەیەك گەیشتین و دەیان خاڵی گرنگمان تاوتوێ كردووە”.
هەروەها د. رۆژ پێشتر رایگەیاندبوو، كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن و گەڕی دووەمی ئەم كۆبوونەوانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەستی پێكردووە و هەموو هەوڵێك بۆ ئەوەیە بگەینە ئامانج”.
شایەنی باسە دوای ئەوەی پارتی گەڕێكی دیكەی دانوستانی دەست پێكردەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەرێوەچوو، كە دووەم كۆبوونەوە بوو بەمەبەستی چارەسەركردنی قەیرانی سیاسی كوردستان.