بڕیارە لە ئێران کەسێک لە سێدارە بدرێت کە پێوەندی بە دۆسیەی قاسم سولەیمانی هەیە
غولامحسێن ئیسماعیلی گوتە بێژی ئەنجوومەنی داد لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئێران ئاشکرای دەکات ، فەرمانی لە سێدارەدان بۆ کەسێک بە ناوی ( محەممەد موسەوی مەجد ) دەرچووە ، ناوبراو دەستی هەبووە لە ئاشکرا کردن و شێوەی هاتوچۆی قاسم سولەیمانی بۆ هیزەکانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی .
گوتەبێژی ئەنجومەنی داد هاوکات ئاشکرای دەکات مووسەی مەجد لە بەرانبەر وەرگرتنی دۆلاری ئەمریکی ، سیخوڕی بۆ ئەمریکا و مووساد کردووە و شوێن و چۆنیەتی گەڕانەوەی قاسم سولەیمانی بۆ ئەوان ئاشکرا کردووە
ئەوە لە کاتێدایە چاودێرانی سیاسی ناوخۆو دەرەوەی ئێران باس لەوە دەکەن موسەوی مەجد لە پاییزی ساڵی ڕابردوو پیش کوشتنی قاسم سلێمانی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەستبەسەر کراوەو لەو ماوەدا هەر لە زیندان بووە