یەکێتی پێوەندی بە پارتییەوە کردووە بۆ کۆبوونەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/06/webste-qalb-wena-24.jpg)
فەرید ئەسە سەدر سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گوتی ، پێوەندییان بە پارتییەوە کردووە بۆ کۆبوونەوەی هاوبەش .
ئەسە سەدر لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات هەوڵی کۆبوونەوە لە لایەن پارتی و یەکێتی بەردەوامن و ئێمەش وەک یەکێتی پێوەندی تایبەتمان بەردەوامە بۆ کۆبوونەوە ، بەڵام تا ئێستا پارتی وڵامی نداوەتەوەو کات و شوێنی کۆبوونەوەکان دەست نیشان نەکراوە .
لە کۆتایی قسەکانیدا فەرید ئەسە سەدر گوتی : هەرکات شوێن و کاتی کۆبوونەوەکان دیاری کرا ، تەوەری کۆبوونەوەکان تا ڕادەیەک روونە ، ئەویش بەردەوامی پێوەندە سیاسییەکانی هەردووک لا و کێشەی کورد لە بەغدا و چۆنیەتی بەربەرەکانی لە گەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت