واشنتۆن:فڕۆكەیەكمان لە عێراق زیانی بەركەوت
كۆشكی سپی ڕایگەیاند كە فڕۆكەیەكی سەربازی لە پێگەی تاجی لە رێڕەوی خۆی لایداو زیانی بەركەوت
سەرەتا میدیاكان ڕایانگەیاند كە فڕۆكەكە تێك شكاوە بەڵام دواتر دەركەوت فڕۆكەكە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوەو بەر بەربەستێكی كۆنكرێتی كەوتوەو زیانی پێگەیشتووە
فڕۆكە ئەمریكیەكە لە جۆری سی ١٣٠ بوەو ھیچ زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە