سەبارەت بەدووبارە كەرەنتینەكردنەوەی هاوڵاتیان روونكردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رەتیدەكەنەوە داوایانكردبێت بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دووبارە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی دەست پێبكاتەوە.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەچەند پەیج و دەزگای میدیایی لێدوانێك بەناوی ئەوەوە بڵاوكراوتەوە بەوەی گوایە وەك تەندروستی هەولێر داوایان كردووە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنرێت، بەڵام ئەوان ئەو لێدوانە ڕەتدەكەنەوە و ئەوەی بڵاوكراوەتەوە هیچ بنەماو ڕاستیەكی تێدا نییە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم بووە هەزار و 467 تووشبوو، هەروەها 28 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button