سلێمانی 100 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

کەمێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ پارێزگای سلێمانی (100) كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، كه‌ زۆرینه‌یان نیشته‌جێی ناو شاری سلێمانین.

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سەد تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل و حەفت پیاو و بیست و نۆ ئافرەت و بیست و یەك منداڵ و دوو کوڕ و کچێکی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان.
حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن.
هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button