كەسێكی تر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی تری راگەیاند” كە كەسێكی تر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەست داوە لە شاری سلێمانی”.

دەقی راگەیاندراوەكە…

 

تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا …
 
تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٧ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لەسەر ئامێری ھەناسەدان گیانی لەدەستدا.
 
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
 
وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠
 
 
Back to top button