سۆزی ئافرەتێك پیکێی گەیاندە یاری کۆتایی مۆندیال

پێش دەستپێکردنی مۆندیالی 2010 پیکێ لە مەدرید چاوی بە شاکیرای گۆرانیبێژ کەوت کە گۆرانیەکەی شاکیرا بە ناوی “Waka waka ” وەک گۆرانی فەرمی مۆندیال دەستنیشان کرابوو ، سەرەتا پەیوەندیەکی هاوڕێیەتیان درووست کرد و پیکێ داوای ژمارەی تەلەفونی لە شاکیرا کرد و شاکیراش پێی دا ، وەک هاوڕێ بەردەوام بوون تا وای لێهات هەست و سۆزیان بۆ یەکتر پەیدا کرد ، پیکێ دەڵێ : ” بە درێژایی مۆندیال ئێمە لە پەیوەندی خۆشەویستیدابووین لەگەڵ شاکیرا ، ئەو بەڵێنی ئەوەی لێ وەرگرتم کە بگەمە یاری کۆتایی مۆندیال لە پێناو ئەو چونکە ئاهەنگی گۆرانیەکەی لەیاری فاینەڵی مۆندیال بوو ، منیش بەڵێنەکەم بەجێ گەیاند و نەک هەر گەیشتمە فاینەڵ بەڵکو نازناوەکەشم بەدەستهێنا و مەدالیاکەم پێشکەشی ئەو کرد “

Yariga.sport

Back to top button