له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ پێنج كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم توشبونی پێنج کەسی دیکەی لە پارێزگای هەڵەبجە بە ڤاریرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، پێنج توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێـ كه‌ توشبوه‌كان دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێكن و سێ توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشون و دوانه‌كه‌ی دیكه‌یان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و دانیشتوی ئه‌م ناوچانه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ن:

سێ توشبوو دانیشتوی گەڕەکی کیمیاباران
یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەکی کانی عاشقان
یەك توشبوو دانیشتوی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا هەزار و 611 کەس لە هەرێمی كوردستاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 542 کەس چاکبونەتەوە و 29 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Back to top button