محەمەد حەلبووسی پەیامێك ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەستبەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات و دەڵێت، خوازیارین فەخامەتی سەرۆک ئەو رۆڵە نیشتمانییەتان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختیانەی کە عێراقی خۆشەویست پێیدا تێپەڕدەبێت.

دەقی پەیامەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

فەخامەتی سەرۆک نێچیرڤانی بارزانی بەڕێز

بەبۆی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دڵسۆزترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم بۆ سەرکردایەتی دانایی و هاوسەنگیتان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکان بە گیانێکی گەشبینی و بیرێکی بەرنامەبۆداڕێژراو، خواست و ویستان بۆ هاوکاری بونیادنراوە لەگەڵ بەغدا بەپێی دەستوور.

خوازیارین فەخامەتی سەرۆک ئەو رۆڵە نیشتمانییەتان بەردەوام بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو سەختیانەی کە عێراقی خۆشەویست پێیدا تێپەڕدەبێت، دیدگایەکی نوێ و کارا بۆ هاوکاریکردن بێتەئاراوە.

داواکاریان لە خودای گەورە سەرکەوتووتان بکات بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان و بەرزکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێم. برام فەخامەتی سەرۆک دڵسۆزترین پیرۆزبایی و هەستی راستگۆیانەمان بەم بۆنە خۆشەویستە قبووڵ بفەرموون.

محەممەد حەلبووسی
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
10ی حوزیرانی 2020
به‌شی بكه‌ لە

Back to top button