توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
کەمێک لەمەوبەر توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا و بەوەش ژمارەی گیان لە دەستدان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بوو بە 26 کەس.
عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕاگەیاند، توشبووەکە تەمەنی 65 ساڵبووە و دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بووە.
ئةوةشي ئاشکراكردووه لەو 26 کەسی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 14 کەسیان دانیشتووی ناو شار بوونە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 30 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون.