خواكوڕك ده‌قی راپۆرتی پزیشكی ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆ بڵاوده‌كاته‌وه كه هێرشكرایه‌سه‌ری
به‌گوێره‌ی نوسراوی فه‌رمی، راپۆرتی پزیشكی ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆی گه‌رمیان، كه دوێنێ هێرشكرایه‌سه‌ری، ئه‌و كارمه‌نده ئیسقانی لوتی شكێندراوه و پێویستیشی به‌سه‌ردانیكردنی به‌رده‌وامی پزیشك هه‌یه بۆ ماوه‌ی 45 رۆژ.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی ته‌ندروستی گه‌رمیان، دوای هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندی هاتوچۆ به‌ناوی (ئه‌دیب محمد) و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ی (لایڤ)ی تایبه‌ت، له‌ئێستادا به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی دۆخی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كه به‌چه‌ند خاڵێك دیاریكراوه.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه:
یه‌كه‌م: له‌كاتی پشكنیندا هۆشداری باش نه‌بوه
دوه‌م: نه‌خۆش ڕاسته‌وخۆ دراوه له‌ده‌م و چاوی
سێهه‌م: بونی برینداری به‌درێژای سێ سانتیمه‌تر له‌لای ڕاستی ده‌موچاوی و له‌گه‌ڵ خوێنبه‌ربون
چواره‌م: بونی برینداری به‌درێژای سێ سانتیمه‌تر له‌چاوی ڕاستی ده‌موچاوی له‌گه‌ڵ خوێنبه‌ربون
پێنجه‌م: شینبون و ئاوسان له‌سه‌ر توێڵی
شه‌شه‌م: دوای وه‌رگرتنی تیشك بۆلوتی بۆمان ده‌ركه‌وت به‌شكاندنی ئێسكی لوتی
حه‌وته‌م: باری گشتی ته‌ندروستی جێگیر نیه‌و نه‌خۆش پێویستی به‌سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشخانه هه‌یه بۆماوه‌ی 45 ڕۆژ.
دوێنێ هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، كارمه‌ندێكیان له‌كاتی ئه‌رك و لێپرسینه‌وه‌دا له‌لایه‌ن شۆفێرێكه‌وه هێرشكراوهتهسهری و لێیدراوه.