له‌ هه‌ولێر 4 تووشبووى كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند چوار توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.

د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردوە ئەو چوار توشبووە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

ئاشکراشیکردوە کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە سنوری پارێزگای هەولێر لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە گەیشتە 247 کەس.

Back to top button