کەسێکی دیکە بە هۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا  

 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندروێکدا باس لە گیان لە دەستدانی کەسێکی دیکە دەکات لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

 

تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٥ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.

 

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

 

وەزارەتی تەندروستی

١٠ حوزەیران ٢٠٢٠

Back to top button