تەقە لە بەرپرسی حەج و عەمرەیی سلێمانی دەکرێت
لە قەزای سەید سادق ، کەمێک پێش ئێستا مەلا کامەرانی سەرای ئازادی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشی دەکرێتە سەر و بە سەختی بریندار دەکرێت .
مەلا کامەران کە بەرپرسی حەج و عەمرەیی شاری سلێمانییە لە چەند دۆسییەی گەندەڵی تێوە گلاوە ، بەڵام روون نییە کە ئاخۆ ئەم هێرشی چەکدارییە پێوەندی بە گەندەڵیەکانەوە هەیە یا خود نا .
تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەوم هەواڵە میدیاکانی سەر بە دەزگای ڕاگەیاندنی یەکێتی نشتیمانی کوردستان هیچ هەواڵ و زانیارییەکیان لەم بارەوە بڵاو نەکردۆتەوە