سی ئای ئەی و ئیسرائیل لەسەر نەخشەی دابەشكردنی عێراق یەك بۆچوونن

خواكوڕك
 
لە لێدوانێكی دا سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل “بنیامین نەتانیاهو” رۆژی یەكشەممە، بەفەرمی داكۆكی لە ئۆتۆنۆمی باشوری كوردستان و جیابوونەوەی لە عێراق كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە سەرۆكی پێشووی سی ئای ئەی ئەمریكی لەبارەی دابەش بوونی عێراق بە واشنتۆن پۆست دەلێت کاتی ئەوە گەییشتووە عێراق بە سێ وڵات دابەش بکرێت.
 
سەرۆكی پێشووی رێكخراوی سی ئای ئەی ئەمریكی مایکل هاندن لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ کەناڵی ‘ فاکس نیوز’ رایگەیاند، لەسەر ئەو باوەڕەیە عێراق بە سێ وڵاتی شیعە، سوننەو کورد دابەش دەکرێت.
 
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ‘ جۆ بایدن’ جێگری ئێستای سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2006، لە چوارچێوەی دابەشكردنی عێراق بۆ سێ هەرێم هاتە ئاراوە.
 
سەرۆکی پێشووی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە پێشتر و لە کاتی دەسپێکی جموجۆڵی تاقمی تیرۆریستی داعش رایگەیاندبوو، بوونی عێراق وەک وڵاتێک کۆتایی هاتووە، رۆژی یەکشەممەش رایگەیاند، پێم وایە دەگەینە قۆناغی پارچەپارچە کردنی عێراق، هەروەها دەلێت رەنگە تاکو ئێستا ئەم رەوشە بە شێوەی دووفاکتۆری(نافەرمیی) دامەرزابوو، بەڵام رەنگە تا ماوەیەکی دیکە، ئەم رەوشە بە فەرمیی بکرێت.
 
ناوبراو دواتر سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سوریا وتی، لەوانەیە وەها بارودۆخێک لە سوریا بە تایبەت بە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەش روویبدا.
Back to top button