قایمقامی کۆیە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراویکدا قایمقامی کۆیە چەند بڕیارێکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و بێ روونکردنەوەی کاتی بەسەر چوونی ئەو بڕیارە ، هاتووچۆی لە بازگەکانی ئەو سنوورە قەدەغە کرد و بە هەمان بڕیار رۆژی پێنج شەممە هەموو دامودەزگاکانی حکومی لەو شارە پشوو دەبێت
دەقی بڕیار و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له شاری كۆیه:
له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار درا به:
1.راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاحكومیه‌كان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه(11/6/2020) له‌شاری كۆیه.
2. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه.
3.داخستنی (كافتریا،گازینۆ،چایخانه‌كان،شوێنی یاری كردنی منداڵان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ئه‌تاری و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان)
4.داخستنی هۆڵه‌كانی (ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان،هۆله‌كانی وه‌رزشی و له‌ش جوانی).
5.قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناو بازای شاری كۆیه.
6.چێشتخانه‌و خواردنگه‌كان خواردن به‌شێوه‌ی گه‌یاندن(دلیڤه‌ری) پێشكیش ده‌كه‌ن.
7.داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه.
8.ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وته‌كان،مامۆستای ئاینی به‌ته‌نها له‌ناومزگه‌وت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كات نوێژخوێنان به‌مه‌رجه‌ته‌ندروستیه‌كان له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
9.سه‌رجه‌م ئه‌وشوێنه‌خزمه‌ت گوزاریانه‌ی بۆپێویستی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه پێویسته ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن. 10.له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
11.ئه‌م بریارانه له كاتژمێر(6)ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه تا كاتژمێر(12)ی شه‌وی شه‌ممه (13/6/2020)جێ به‌جێده‌كرێت وئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه.
به‌هیوای هاوڵاتیان له‌پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان هاوكاربن بۆ جێ به‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان.
راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه