پەرلەمانی عێراق ، بڕیاری لە سەر مووچەی فەرمانبەران دا

 

لە دانیشتنی ئەمڕۆی خۆیدا ، پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بۆ ئەوەی نابێت مووچەی فەرمانبەران و خانە نشینان کەم بکرێتەوە .

 

لەمبارەوە ، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەر لەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت ”پەرلەمان   بە کۆی دەنگ ، دەنگیدا لەسەر ڕەتكردنەوەی مووچەی تەواوی فەرمانبەران و خانەنشیان و ڕەتكردنەوەی دانانی باج لەسەر مووچە،  بەبێ‌ بوونی یاسایەكی داڕێژراو کە بتوانێت خەساری دوای بڕیاری مووچە کەمکردنەوە پڕ کاتەوە .

”.

هاوکات ئاماژە بەوە دەکات  “بڕیارەكە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزیرەكان و پەرلەمانتاران و پلە باڵاكانی عێراق  ناگرێتەوەو کەمکردنەوەی مووچەی ئەوان وەک بە شێک لە یاسای چاکسازی دەبێت تاوتوێ بکرێت

Back to top button