19 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەگەرمیان تۆماركرا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لەناوچەی گەرمیان 19 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، 19 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێزدە پیاو و شەش ئافرەت، گشت تووشبووەكان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ھەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانی.