کارەسات : هیچ پلازمایهكی خوێن له بانكی خوێنی سلێمانیدا نهماوه
تەندروستى سلێمانى داوا لەو کەسانە دەکات کە لە پەتاى کۆرۆنا چاکبونەتەوە بە بەخشینى پلازماى خوێنیان هاوکارى بانکى خوێن بکەن.
لە ئاگادارییەکدا یاد نەقشبەندى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى داواى پلازماى خوێنى ئەو کەسانە دەکات کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دەڵێت، تەندروستى سلێمانى پێویستى زۆرى بە پلازماى خوێنى ئەو کەسانە هەیە و لە بانکى خوێندا هیچ پلازمایەک نییە.
دەقى ئاگادارینامەکەى وتەبێژى تەندروستى سلێمانى..
هاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەین، لە ئێستادا پێویستییەکی زۆرمان بەپلازمای خوێنی چاک بوەکانی covid19 هەیە کەلەمەوەی 14 ڕۆژدا نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتوە
چونکە لەئیستادا هیچ پلازمایەکی خوین لەبانکی خوێندانیە
تێبینی /ڕۆژانە لەکاتژمێر8 بەیانی تا 2پاش نیوڕۆ سەردانی بانکی خوێن بکەن لە سلێمانی.